لە شاری نەجەف بە هۆی مەترسی کۆرۆناوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن ڕاگیرا

مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراق سەریهەڵداوە و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن لە نەجەف ڕاگیرا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن لە شاری نەجەف ڕاگیراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، شاری نەجەفی بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێ.

ئەوەش لە کاتێکدایە یەکەم حاڵەتی کۆڕۆنا دوێنێ دووشەممە لە شاری نەجەف تۆمارکرا و نزیکەی هەزار کەسی عێراقیش کە سەردانی ئێرانیان کردبوو لە ژێر چاودێریدان.

ف.ق