لە عێراق خۆپیشاندان و کوشتن بەردەوامە: ژمارەی کوژراوەکان بۆ ٤٥٠ کەس بەرزبووەوە

لە شارەکانی عێراق خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە.

دوێنێش لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندان بەردەوام بوو. هێزە ئەمنیەکان بە چەک وڵامی خۆپیشاندەرەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا ١٢ کەس کوژران. هەروەها دوترێت بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

بە پێی زانیاریەکان چەکدارانی نزیک لە ئێران هەوڵ دەدەن کۆتایی بە خۆپشاندانەکان بهێنرێت و بەو هۆیەوە پەلاماری خەڵک دەدەن و هەوڵی ڕفاندنی خۆپیشاندەران دەدەن.

بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستا زیاتر لە ٤٥٠ کەس کوژراون و بە هەزاران کەسیش بریندارکراون.

ف.ق