لە عێراق دروشمی"نا بۆ ئەمریکا، نا بۆ ئێران" بەرز دەکرێتەوە

لە عێراق هەزاران کەس دووبارە لەدژی دەسەڵات ڕژانە سەر شەقامەکان، لە خۆپیشاندانەکاندا دروشمی "نا بۆ ئەمریکا، نا بۆ ئێران"بەرز کرانەوە.

ئەمڕۆ بەهەزارن هاوڵاتی عێراقی لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت و چەندین شاری دیکەی باشووری عێراق ڕژانە سەر شەقامەکان و لەدژی ئەمریکا و ئێران دروشمیان بەرز کردەوە.

رۆژانە لەسەر تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بۆ چالاکی لەدژی دەسەڵاتدارانی عێراق کە لە ١ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردبوو و ١٠ی کانونی دووەم بانگەوازیان بۆ چالاکی کرد.

شەوی ڕابردوو، لە شاری کەربەلا  لە باشووری عێراق، لەنێوان چالاکوان و هێزەکانی ئاسایش شەڕ پێکدادان درووستبوو، لە بەسرەش چەندین چالاکوان دەستگیر کران.

بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە عێراق، نزیکەی سێ مانگە خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت ، لە هەفتەکانی دواییدا پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لە سەر خۆپیشاندانەکان دژی دەسەڵات کردبوو.

لە هەردوو شەپۆلی خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی ٥٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان کوژراون و نزیکەی ٢٥ هەزار کەسیش بریندار بوون، چەندین کەسیش بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنیەکانەوە کەم ئەندام بوون، لە لایەکی دیکەشەوە لەدژی چالاکوانان کەمپینی تیرۆر و ڕفاندن دەستیپێکردبوو، دەیان چالاکوانیان لەبەردەم ماڵەکانیان و لە کۆڵانەکان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندران و کوژران.

چالاکوانان، ڕێبەرانی سیاسی بە گەندەلی و ناکارایی تاوانبار دەکەن و بەمهۆیەشەوە، داوای گۆڕێنی ئەو حکومەتە دەکەن، هاوکات عادل عەبدولمەهدی و حکومەتەکەی لە بەرامبەر بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دەستلەکار کێشانەوەیان پێشکەش کردبوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ٤٢ ڕۆژ بەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی، تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دیاری نەکراوە.