لە عێراق ژماردنەوەی دەنگەکان کۆتاییهات

لە عێراق دوای هەڵبژاردنە پارلمانییەکەی ١٢ی ئایار/٢٢ی جۆزەردان کە ناڕەزایەتی بەشێک لە پارت ولایەنەکانی لێکەتوە، ژماردنەوەی دەستی سەندوقە تانەلێدراوەکان پەرلمانی عێراق کۆتایی پێهات.

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆتاییهاتنی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی سندوقە تانەلێدراوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-ی ڕاگەیاند.

بەهۆی ناڕازیبوونی لایەنەکان لە ئەنجامی دەنگدانە ئەلیکترۆنییەکەی ڕۆژی ١٢ی ئایار/٢٢ی پووشپەر ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاری ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی سندوق تانەلێدراوەکان درا و ڕۆژی ٣ی تەمووز/١٢ی خەرمانان لە پارێزگای کەرکوکەوە ژماردنەوەی دەنگەکان دەستیپیکرد و ئەمڕۆ کۆتاییهات.

ک-ش