لە فڕۆکەخانەی مزەی سەربازی سوریا چەندین تەقینەوە ڕوویاندا

کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەندرا: لە فڕۆکەخانەی مزەی سەربازی سوریا چەندین تەقینەوە ڕوویانداوە و ئاگرێکی گەورەیان لێکەوتووەتەوە

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، نیوشەوی ۱ لە سەر ۲ی سپتەمبەر واتە کەمێک پێش ئێستا، لە فڕۆکەخانەی مزەی سەربازی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریاوە، چەندین تەقینەوەی گەورە ڕوویانداوە.

تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان نەزانراوە و نازانرێت زیانە مادی و گیانیەکانیشی چەندە دەبن. بەڵام بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە، تەقینەوەکان ۆر مەزن بوون و ئاگرێکی گەورەیان لێکەوتووەتەوە کە لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە بینراوە.

 

هـ.هـ