لە قودس بە هەزاران کەس نەتانیاهۆیان شەرمەزار کرد

بە هەزاران کەس لە قودس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیلیان کرد.

خۆپیشاندان ئێوارەی سێشەمە ئەنجامدرا و پانکارتی 'گەندەلی نەتانیاهۆ نەخۆشمان دەکات و نەتانیاهۆ دەست لەکاربکێشەوە' بەرز کرانەوە.

پێشتر ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانەکە کرابوو و ڕاگەیەنرابوو کە ١٤ی تەموز لە ٢٣١مین ساڵیادی شۆڕشی فەڕەنسادا بە داواکاری 'یەکسانی، ئازادی و برایەتی' خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.

چالاکوانان دروشمی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گەندەڵی هۆکاری مردنە نەک کۆڤید ١٩.

نەتانیاهۆ بە گەندەڵی، ساختەکاری و بەکارهێنانی متمانە تاوانبار دەکرێت. پێشبینیدەکرێت دانیشتنی دادگاییکردنی نەتانیاهۆ ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.

ف.ق