لە لوبنان ڕاپەرینی گەنجان فراوان دەبێت

گەلی لوبنان کە بەهۆی گەندەڵی و بەڕێوەبەرایەتیەکی خراب بێزار بوون، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی کوشتنی گەنجێک تا درەنگانی شەو دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

لە لوبنان خۆپیشاندانەکان کە بە پێشەنگایەتی گەنجان دەستیان پێکردبوو، بەردەوامە. گەنجان کە قەیرانی دارایی و دابەزینی بەهای پارەی وڵاتەکەیان شەرمەزار دەکەن، چوونە ناو کۆڵانەکان و کوشتنی گەنجێکیان لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە شەرمەزار کرد.

گەنجان لە ناوچەی حەمرای بەیروت و لە ناوچەی سەعدیەی بەیروت، بە مۆلۆتۆف هێرشیان کردە سەر نوێنەرایەتی بانکی ناوەندی.

هەروەها لە شاری تریپۆلی گەنجان بانکەکان و ئۆتۆمبێڵی سەربازیان سووتاند و لەنێوان گەنجان و ئەندامانی سوپا دا شەڕ دروست بوون.

بە پێی ئاماری خاچی سووری لوبنان لە چالاکیەکاندا زیاتر لە ٢٠ گەنج برینداربوون و سوپاش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤٠ سەربازیان برینداربوون.

ف.ق