لە مێرسین و هەتای هەدەپە گوڕ بە خەباتی هەڵبژاردن دەدات

پاڵێوراوانی هەدەپە لە مێرسین و هەتای فاتمە کورتولان و پەریشان گوموش باس لە کار و خەباتی هەڵبژاردنەکانی ۲٤ی حوزەیران دەکەن و ئامانجەکانیان دەخەنە ڕوو.

شار و هەرێمی مێرسینی تورکیا، یەکێکە لەو شوێنانەی هەدەپە بەشێوەیەکی کارا و بەرفراوان کار و خەباتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات و چەندین بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی پارلەمان هەیە. لەوبارەوە، پاڵێوراوی هەدەپە لە مێرسین فاتمە کورتولان، وتی "دیموکراسی یەکێکە لە مەیدانەکانی تێکۆشانمان و بەبێ دیموکراسی هیچ ئامانجێک پێک نایەت. مەرجی دیموکراسی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی دیموکراسیانە و بێ شەڕ پرسی کورد و کێشەکانی دیکەی کۆمەڵگە چارەسەر بکرێن و هەر کەس ئازادانە گوزارە لە دید و بۆچوونی بکات. هەدەپە لە بانگەشەی خۆیدا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پارلەمانی تورکیا گرنگی زۆر بەو بابەتە دەدات ".

کورتولو جەختی لەوەش کردەوە، کە دەبێت گۆشەگیریی ئاستەنگیەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و ڕێگای دانوستان و چارەسەری جارێکی دیکە بکرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە،  پاڵێوراوی هەدەپە لە پارێزگای هاتای پەریشان گوموش لە سەر خەباتی هەڵبژاردن دەستنیشانی کردوە، کە ئەو وێڕای ئەوەی خوێندکارە و خۆی بۆ ئەزموونی زانکۆ ئامادە دەکات، بەڵام بەربژێری هەدەپەی بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی تورکیا و دەڵێت: " ژن، گەنجان، گەلانی بندەست، دەبێت لە هەموو بوارێکی ژیاندا بە گشتیی و لە سیاسەتدا بە تایبەتی جێ بگرن. بەتایبەتی تریش بۆ گەیشتن بە مافەکانیان دەبێت کارا بەشداری هەڵبژادنەکان ۲٤ حوزەیران ببن و دەنگ بە نوێنەرانی ڕاستەقینەی خۆیان بدەن".

ف.خ
هـ.هـ