لە مەراسیمی عاشورای شیعەکاندا لە کەربەلا ١٦ کەس گیان لەدەستدا

لەشاری کەربەلای عێراق لە مەراسیمی یادکردنەوەی عاشورادا، بەهۆی قەرەبالغییەوە لانی کەم ١٦ کەس گیان لەدەستدا.

هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی موحەرەمدا، کە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە خۆیان دەگەیننە کەربەلا و بەشداری لەو مەراسیمە ئایینی شێعەکاندا دەکەن و مەراسیمی عاشورا بەڕێوە دەبەن .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ بەهۆی قەرەبالغی زۆر لەشاری کەربەلا کە دەکەوێتە باشوری بەغدای پایتەخت، لانی کەم ١٦ کەس گیان لەدەستدا، ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، لەوانەیە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزببێتەوە.

ک-ش