لە ناوچەی سەوزی بەغدا هێرشی مووشەکی ئەنجامدرا

لە ناوچەی سەوزی بەغدا هێرشێکی مووشەکی ئەنجامدرا و ژمارەیەک مووشەک بەر نزیکی کونسوڵخانەی ئەمریکا کەوتن.

ناوچەی سەوزی بەغدا کە لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمەوە چەندین جارە بووەتە ئامانجی هێرشەکان، ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێ بووەوە. بە پێی زانیاریەکان کە بەرپرسانی عێراق ئاشکرایان کردووە، زیاتر لە ٣ مووشەک بە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز هاوێژراون و لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا کەوتووەنەتە خوارەوە.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە مووشەکەکان لە ناوچەی زەعفرانییەوە لە دەرەوەی بەغدا ئاراستە کراون، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ئەو هێرشە زیانێکی نەبووە، بەڵام زەنگی مەترسی لە ناوچەکە لێدراوە.

ف.ق