لە هێرشێکی چەتەکانی داعش لە داقوق کەسێک کوژرا

لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆسەر گوندێکی سنوری داقوق کەسێک کوژراو و یەکێکی تر برینداربوو.

بەپێی ئەو زانیارییەکان،شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی شێخ محەمەد ڕەشید لە باشوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک و شەڕ ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان چەتەکان خەڵکی گوندەکە ڕوویداوە.

لە ئەنجامداھاوڵاتیەک بەناوی (عاسی محەمەد) بە تەقەی چەتەکان کوژراوە و برایەکیشی بەناوی (وەلید محەمەد) بریندار بووە.

پاش شەڕەکەش چەتەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون و زیانەکانیان نەزانراوە.

ک٠ش