لە هێرشێکی چەکدارانی تاڵیباندا ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کوژران

لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و ٢٥ی تریش بریندار بوون.

ئەمڕۆ لە پارێزگای ساریپول لە باکووری ئەفغانستان چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی چەکدارییان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.

لە هێرشەکەدا ٢٧ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ٢٥ی دیکەش بریندار بوون.

زەبیحوڵا ئامەنی، وتەبێژی پارێزگای ساریپول باسی لەوە کردوە: چەکدارانی تاڵیبان هەوڵیان دا دەستبگرن بەسەر کێڵگەیەکی نەوتدا لە ناوچەکەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

وتەبێژی پارێزگەی ساریپۆل ئاشکرای کرد  کە هێرشەکە زۆر فراوان و بەهێز بووە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش کەوتوونەتە دەست چەکدارانی تاڵیبان.

ک-ش