لە وان فڕۆکەیەکى چاودێریی ئاسایش کەوتە خوارەوە و ٧ پۆلیس کوژران

بەرپرسانی دەوڵەتى تورک رایانگەیاند، لە پارێزگای وان فڕۆکەیەکی چاودێریی ئاسایشی کەوتووەتە خوارەوە و ٢ فڕۆکەوانەکەی و ٥ کەسی تری تیادا کوژراوە.

بەرپرسانی دەوڵەتى تورک رایانگەیاند، لە چیایی ئارتۆس لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان فڕۆکەیەکی چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە ٢ فڕۆکەوانەکەى و ٥ کەسی تری ناو فڕۆکەکە کوژراون.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بانگەشەى ئەوە دەکەن، فڕۆکەکە لە کاتی نزم بوونەوەدا کەوتووەتە خوارەوە.

ژ.ت