لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەنرا

لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمییە و دوو ڕۆژ ماتەمینیی بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەکان، دەستنیشان کراوە.

ئەمڕۆ و سبەینێ لە پارێزگاکانی موسەنا،دیوانیە، نەجەف، کەربەلا، بابل، دیالی، زیقار و واست پشووی فەرمیی دەبێت و لە دامودەزگاکاندا دەوام ڕاگیراوە، بەڵام پشووەکە ، ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، تەندروستییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و بانکەکانی پێدانی مووچە ناگرێتەوە.

پشووەکە وەک ماتەم گێڕانە بۆ ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی عێراق-دا کوژراون کە بەپێی دوایین ئامار ژمارەیان  گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠٠ کەس و ١٧ هەزاری دیکەش بریندار بوون.

ف.ق