لە کەرکوک و دیالە هێرشەکانی داعش زیادیان کردووە

چەتەکانی داعش لە کەرکوک و دیالە هێرشەکانیان زیاد کردووە. لە مانگی نیساندا هێرشەکان گەیشتووەنەتە ئاستێکی بەرز.

دوایین هێرش ڕۆژی سێشەمە ئەنجامدرا. لە گەڕەکی تازەی کەرکوک حەشدی شەعبی کرایە ئامانج و ٤ ئەندامی حەشد کوژران.

لە داقوقی کەرکوک و گوندی سەگەرانی دوبزیش ٢ ئەندامی حەشدی شەعبی بریندارکران.

لە هەرێمی مەخیسی پارێزگای دیالەش داعش هێرشی کردە سەر هێزە ئەمنیەکان. زانیاری لەبارەی ئەو هێرشە نەزانراوە.

هێرشەکانی کەرکوک سێ ئەوەندە زیادیان کردووە

چەتەکانی داعش لەم هەفتەی دواییدا هێرشەکانی زیاد کردووە. هێرشەکان لە مانگی نیساندا گەیشتە بەرزترین ئاست.

ڕۆژی شەمە ژمارەیەک چەتەی داعش هەڵیانکوتایە سەر خاڵێکی پشکنین و کاروانێکی سەربازی و ١٠ ئەندامی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەستدا.

بە تەنها لە کەرکوک لە مانگی ئازار و نیساندا هێرشەکان ٣ ئەوەندە زیادیان کردووە. چەتەکانی داعش لە بەرانبەر باڵەخانەی هەواڵگری کەرکوک چالاکی خۆکوژیان ئەنجامدا.

لە دیالە زەوی جۆتیاران دەسووتێنرێن.

ڕەغیف: داعش ناتوانێت وەک ڕابردوو بەهێزەوە دەربکەوێت

بە پێی بۆچوونی پسپۆڕان داعش ناتوانێت بەم هێرشانە شار و ناوچە داگیر بکات.

ئەبو ڕەغیف چاودێری سیاسی بۆ ئەی ئێف پی ڕایگەیاند، داعش ناتوانێت هێزی پێشووی بەدەستبهێنێتەوە و خەلافەت ڕابگەیەنێت.

بەرپرسێکی هاوپەیمانانیش ئاشكرای کرد، پرسەکە ئەوە نییە داعش چەند هێرشی ئەنجامداوە، پرسەکە ئەوەیە کە دەتوانن کاری تێکدەری بکەن، ستراتیژی و ئەکیبی هێرشبردنیان هەیە. هێرشەکان هێرشی مۆدێرن نین.

سام هەلەر لێکۆلەر باسی ئەوەی کرد، داعش ناتوانێت بگەرێتەوە دۆخی ٢٠١٤. هەلەر ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکانی داعش بە واتای ئەوە دێت کە داعش ناتوانێت وەک پێشوو هێرش بکات.

ف.ق