لە کەمپی بەخۆدان رێپێوانیک بۆ پشتیوانی عەفرین بەڕێوە چوو

گەلی عەفرین کە لە کەمپی بەرخۆدان لە ناوچەی شەهبا جێگر بووە، بۆ پشتیوانی عەفرین رێپێوانێکیان ساز کرد.

گەلی عفرین کە بە هۆی زوڵم و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئاوارە بووە و لە ئێستا دا لە کەمپی بەرخۆدان لە ناوچەی شەهبا جێگیر بووە، بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆڕاگری عەفرین و هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی باو و باپیرانیان، رێپێوانێکیان ساز کرد.

رێپێوانەکە کە تا ناوەندی مانگی سووری کوردی لە کۆمەپەکە بەردەوام بوو، لە لایەن رێکخراو و ئەنجومەنەکانەوە پشتیوانی لێکرا.

لە رێپێوانەکە دا پانکارتی 'تورکیا خاکەکەمان بە تاڵان دەبات، منداڵ و گەورە دەکوژێت و روسیاش بێدەنگە' بەرز کرایەوە.

لە بەردەم ناوەندی مانگی سووری کوردی دوای خولەکێک ریزگرتن بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی نیشتیمان، چەند پەیامیک پێشکەش کران.

لە سەر ناوی ئەنجومەنی کەمپی بەرخۆدان شێخۆ ئیبراهیم و لە سەر ناوی کۆنگرەی ستاریش مۆنە برین قسەیان کرد.

دوای پەیام و قسەکانیش، بە وتنەوەی دروشم لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین، کۆتایی بە رێپێوانەکە هات.

ز.ش