ماکرۆن بۆ پاراستنی سەروەری عێراق لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاو دەنێت

ڕاگەیەنرا ماکرۆن کە ئەمڕۆ بڕیارە سەردانی بەغدا بکات، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سەروەری عێراق هەنگاو دەنێت، پێشبینیدەکرێت هێرشە داگیرکەریەکانی تورکیا بابەتی ماکرۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان بێت.

لەبارەی هۆکاری سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەغدا، ئەو هەواڵانەی کە پشت بە لێدوانی بەرپرسە عێراقیەکان دەبەستن پشتڕاست کرایەوە. ئیمانوێڵ ماکرۆن کە دوێنی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بوو، باسی سەروەری عێراقی کرد.

ماکرۆن ڕایگەیاند، ئەو لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەست بە کار دەکەن کە ئەوەش سەرنجی جیهانی بەلای خۆی ڕاکێشاوە.

ماکرۆن لەبارەی هۆکاری سەردانەکەی بۆ بەغدا وتی،"لە بەغدا بە دەستپێشخەری نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەروەری عێراق دەنێن.

هێرشەکان لە تورکیاوە دێن

لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە چ شتێک هەڕەشە لە سەروەری عێراق دەکات ماکرۆن وتی،"دەزانرێت کە داعش هەڕەشەیەکی جددی نییە، بەڵام هێرشەکانی ئەم چەند ساڵەی تورکیا بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستانە.

ف.ق