ماکرۆن داوا دەکات رێگە بگیرێت لە ناردنی چەتەکانی تورکیا بۆ لیبیا

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ناردنی چەتەکان بۆ لیبیاو داوای کرد رێگە نەدرێت تورکیا چەتەکانی بنێرێت بۆ ئەو وڵاتە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەوڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی لوتکەی ئاشتی بە بەشداریی چەندین سەرۆکی وڵاتە کاریگەرەکانی دونیا ئەنجامدرا، لە پێناو ڕاگەیاندن و ئاگربەست لە لیبیا.

بە لە چەند ڕۆژێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنێک بڵاو بووەوە کە تێیدا چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەردەکەون لە فڕۆکەیەکدا، کە دەوڵەتی تورک لە سوریاوە دەیبردن بۆ لیبیا، بۆ ئەوەی شەڕی هێزەکانی خەلیفە حەفتەریان پێبکات.

لەم چوارچێوەیەدا لە لەناو دانیشتنی لوتکەی ئاشتی لە ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوایکرد، کە ناردنی ئەو چەتانە لە سوریاوە بۆ لیبیا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ڕابگیرێت.

شایەنی باسە لە دانیشتنەکەدا ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش ئامادەیە و پێش ئەنجامدانی دانیشتنەکە ئەردۆغان هەڕەشەی لە هێزەکانی خەلیفە حەفتەر دەکرد.

ز.ش