ماکرۆن سەردانی بەغدا دەکات

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کاتێکدا کە پەیوەندی نێون تورکیا فەڕەنسا ئاڵۆز بووە سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی سەرچاوە حکومیەکان کە بە ئاژانسی ئەی ئێف پی ڕاگەیەنراون، ٢ی ئەیلول ئیمانوێل ماکرۆن بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە بەغدای پایتەختی عێراق. بە پێی زانیاریەکان دوای لوبنان ماکرۆن سەردانی بەغدا دەکات.

کۆشکی ئێلیزە سەردانەکەی ماکرۆنی پشتڕاست کردەوە و سەرچاوە عێراقیەکان باسی ئەوە دەکەن کە بابەتی کۆبوونەوەکان سەروەری خاکی عێراق دەبێت کە تورکیا سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکات.

کە مانگی تەموزدا ژان یوڤس لی دراین وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی بەغدای کرد. لە ٢٧ی ئابیشدا فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش سەردانی بەغدا و هەولێری کرد و پرسی سەردانەکەش تێکۆشین لەدژی داعش بوو. پارلی لە سەردانەکەیدا باسی هێرشی داگیرکەری تورک بۆسەر خاکی باشووری کوردستانیش کرد، بەڵام بە تەواوی نازانرێت باسی چی کراوە.

ماکرۆن سەردانی هەولێر ناکات، بەڵام هیوادارە لە بەغدا چاوی بە بەرپرسە کوردەکان بکەوێت.

ف.ق