منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی فەڵەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کوژرا

سەربازانی ئیسرائیل لە باشووری شریتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی فەڵەستینیان کوشت.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند منداڵێکی ١٥ ساڵ بە ناوی زائید کایسیا بە گولەی سەربازانی ئیسرائیل کوژراوە.

بە پێی زانیاریەکان کاتێک سەربازانی ئیسرائیل دەچنە کەمپی ئەلفاواری لە نزیک هیبرۆن و هەوڵ دەدەن ژمارەیەک کەس دەستگیر بکەن، شەڕ دروست بووە و لە ئەنجامدا ئەم منداڵە کوژراوە و ٤ فەڵەستینیش بریندار بوون.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە باکووری شریتی ڕۆژئاوا سەربازێکی ئیسرائیلی بە بەردێکی فەڵەستینیەکان گیانی لەدەستدابوو. سەربازانی فەڵەستینیش بۆ ئەوەی گۆمانلێکراوان دەستگیربکەن هەڵیانکوتایە سەر هەرێمە و شەڕ ڕوویدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پرسی ئیسرائیل و فەڵەستین و پلانی سەرۆکی ئەمریکا و ئاڵۆزیەکان لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن.

ف.ق