هێرشێکی خۆکوژی لە موسڵ، ١٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراودا له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی موسه‌نا له‌شاری موسڵ دوو کەس کوژران و ١٠ی دیکەش برینداربوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی تۆڕی هه‌واڵی جه‌نگیی عێراق، شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیو كیۆ، له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی موسه‌نا له‌ناو شاری موسڵ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ڕاشگەیەندراوە، له‌ئه‌نجامدا ژنێك و پۆلیسێك كوژراون و ١٠کەسی تریش برینداربوون.