هێرش لەبەرانبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەنجامدرا

بە دوو مووشەکی کاتیۆشا ناوچەی سەوز کرایە ئامانج، مووشەکەکان لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە.

شەوی ڕابردوو دوومووشەکی کاتیۆشا لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند یەکێک لە مووشەکەکان بینایەکی پێکاوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

شانەکە هەروەها ڕایگەیاند، مووشەکەکان لە گەڕەکی ئیدریسی لە شەقامی فەلەستینەوە ئاراستە کراون.

ف.ق