هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەدلیس، جوودی شەهید ببون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ٢٩ی تەمووز/٨ی گەلاوێژ، لە بەدلیس و شڕنەخ لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورک شەهید بوون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ٣ گەریلا لە بەدلیس و هەرێمی چیای جووی شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە ڕاگەیاندراوێکدا لە ٢٩ی تەمووز بە ڕای گشتیمان ڕاگەیاندبوو کە لە ٢٦ی تەمووز/٥ی گەلاوێژ، کاتژمێر ١٥:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی شێخ حەبیبی بەدلیسی بۆمباران کردبوو و دوو هەڤاڵمان شەهید ببوون. لەو بۆمبارانەدا هەڤاڵانمان عەگید 'مستەفا یامان' و ئۆزگور 'ئەیوب چاچان' شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ٩ی ئاب/١٨ی گەلاوێژ بە ڕای گشتیمان ڕاگەیاندبوو، کە ٦ی ئاب/١٦ی گەلاوێژ سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەرەوە هێرشی کردە سەر ناوچەی حەسەنای سەربە چیای جوودی شڕنەخ و بۆمبارانی کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆمبارانکردنەدا هەڤاڵ ئامارا 'شوکران ئالتووگ' شەهید بوو

زانیاری ناسنامەی هەڤاڵانی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: عەگید یامان

ناو پاشناو: موستافە یامان

شوێنی لەدایکبوون: ئێله

ناوی دایک و باوک: زوبێده‌ – نه‌سیب

کات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی تەمووزی ٢٠١٩/ بەدلیس

ناسناو:. ئۆزگور ڕحا

ناو پاشناو: ئە‌یوب چاچان

شوێنی لەدایکبوون: ئورفا

ناوی دایک و باوک: عالیه‌ – عەبدولقادر

کات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی تەمووزی ٢٠١٩/ بەدلیس

ناسناو: ئامارا گابار

ناو پاشناو: شوكران ئالتوگ

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: هه‌یبه‌ت –.عومه‌ر

کات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٦ی ئابی٢٠١٩/ جودی

هەپەگە لە درێژەدا دەربارەی ژیانی تێکۆشانی گەریلاکان نووسیویەتی: "هەڤاڵمان عەگید لە کۆزلوکی ئێلهێ لەدایکبووە و لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە. لە تەمەنی گەنجیدا مرۆڤێکی ڕەنجدەر بووە و هۆشیاری و هەستی وڵاتپارێزی لەناو کاردا دەستخستووە. بزووتنەوەی ئازادی دەناسێت. هەڤال عەگید ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، لە هەر شوێنێک کە لەناو گەریلادا بووە، بە کەسایەتییە ڕەنجدەرییەکەی بووەتە نمونە و هەموو ئەرکەکانی لەدڵەوە جێبەجێ کردووە. هەڤاڵ عەگید کە لە دژی شەڕی قڕکردنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی کورد دەستپێکردووە، تێکۆشانێکی چالاکی کردووە، لەناو چەندین خەباتدا، کە گورز لە دوژمن وەشێنراوە، بەشدار بووە، هەتا کۆتایی بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشاوە.

هەڤاڵمان ئۆزگور، لە ناوچەی پێرسوسی سەر بە ڕحا لە ژینگەیەکی وڵاتپارێز هاتوەتە دونیا. هەر لە گەنجییەوە بزووتنەوەی ئازادی دەناسێت. هەڤاڵ ئۆزگور کە بە هەستی وڵاتپارێزییەکانی پێرسوس گەورە بووە، لە ٢٠١١ بۆ ئەوەی لە دژی گوشارەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەسەر گەلی کورد تێبکۆشێت، بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا دەبێت. هەڤاڵ ئۆزگور لە ڕۆژی پەیوەندیکردنییەوە هەوڵی داوە خۆی پێشبخات، لە هەموو ئەو شوێنانەی گەریلا بووە هەوڵی داوە بە کردەوەکانی گورز لە دوژمن بوەشێنێت، هەڤاڵ ئۆزگور فەرماندەیەکی زیرەکی گەریلا بوو، هەموو هەڤاڵانی باوەڕیان پێی هەبوو و ڕێزیان دەگرت. هەڤاڵ ئۆزگور تا دوا هەناسەی بۆ ئازادی گەلەکەی شەڕی کردووە.

هەڤاڵ ئامارا، ساڵی ١٩٩٤ لە سێرت لەدایک بووە، لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز چاوی کردوەتەوە. هەڤاڵ ئامارە بە بەهای جەوهەریی گەورە بووە، لەدژی سیاسەتەکانی دوژمن کە تواندنەوە و نکۆڵیکردنە لە ناوچەکە دەیکات، هەر بە گەنجی بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو. بۆ ئەوەی چالاکییەکانی دژی ئەو سیاستانەی دوژمن چالاکتر بێت، بەشدار ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. لە هەموو ئەو شوێنانەی کە تێکۆشاوە، هەمیشە لەلایەن هەڤاڵەکانییەوە خۆشەویست بووە و وەکو نمونە بینراوە. هاوڕێ ئامارا کاتێک لەناو ڕیزەکانی گەریلا بووە، بەردەوام خاوەن هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕیی بووە.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین، بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی شەهیدان بکەینەوە، ئازادی گەلەکەمان بەدەست بهێنین."