وڵامی سەدر درایەوە و خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی بەڕێوەیە

سەدر لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی ئەنجام بدرێت بۆ دەرکردنی سوپای ئەمەریکا لە عێراق، ئەمڕۆ شوێنکەوتوانی سەدر وەڵامی داواکاریەکی سەدریان دایەوە و ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ بە سەدان هەزار لە شوێنکەوتوانی سەدر لە ناوەڕاستی بەغداد ڕژانە سەر شەقامەکان و لە هەوڵی خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی دان، وەک وەڵامێک بۆ داواکاریەکەی سەدر.

خۆپیشاندەران بە دروشمی سوپای بیانی بۆ دەرەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و چەند گروپێکی حەشدی شەعبیش بڕیاری بەشداریکردنیاندا.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە بەغدا گەمارو دراوە و لەسەر دیوارێکی کۆنکرێتی نوسراوێکیان نووسیوە و ئاماژەیان پێکردوە " ئەم خاڵە تێمەپەڕێنە، چونکە لەکاتی تێپەڕاندنی ئەم خاڵە دەستبەجێ ڕوبەڕووت دەبینەوە" ئەمەش وەک ئاگادار کردنەوەیەک کە خۆپیشاندەران سنوری کونسوڵخانەکە دەرباز نەکەن.

ز.ش