وڵامی نوسەرێکی باشوری کوردستان بۆ سەرۆکی هەرێم

لێدوانەکەی نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕۆژئاوای کوردستان کە پەکەکە ی بە هۆکار زانی بوو بۆ هێڕشەکانی تورکیا، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە نوسەرانی باشوری کوردستان وڵامی دەدەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری ئەنستیوتی لێکۆلینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست(میری) دەربارەی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگیاند:" تورکیا کێشەی لەگەڵ کورد  نیە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ پەکەکە هەیە".

 

ئەو لێداوانەی نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانی ڕای گشتی و نوسەرانی باشوری کوردستانی لێکەوەتەوە لە وڵامی ئەو قسانەی نیچرڤان بارزانی، دکتۆر ئەحمد مەلا بە نوسێنک لە ژێر ناونیشانی "وڵامێکی کورت بۆ بەرێز نێچیر بارزانی"کە چەن پرسێکارێک لە خۆی دەگرێت لە مەڵپەری ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاوی کردۆتە وڵامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.

 

دەقی نوسینەکەی دکتۆر ئەحمد مەلا

 

وەڵامێکی کورت بۆ بەڕێز نێچیر بەرزانی

  

- ئایا لە تورکیا پ.ک.ک کێشەیە کە زمانی کوردان ببێ بەزمانی فەرمی‌و لەدەستور دابنرێ؟

- ئایا پ.ک.ک هۆکارە کە سەرۆک شارەوانییەکانی کە بەشێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێدران قەیومەکان جێگانیان بگرنەوەو لەپۆستەکانیان لا بدرێن؟

- ئایا پ.ک.ک هۆکارە کە ناوی کوردستان نەک تەنها قەدەغەیە، بەڵکو سزای ئەو کەسە دەدەن کە ناوی بهێنێ؟

- ئایا پ.ک.ک هۆکارە، وەک ئاسلی شەفیق، ژنە نوسەری تورک دەڵێ لەتورکیا ئێمە لەمنداڵییەوە فێر دەکرێن کە رقمان لەکورد بێتەوە؟

- ئایا پ.ک.ک هۆکارە کە ئەمە سەدەیەکە کورد بەشێوەیەکی سیستەماتیزە لەناو دەدرێ؟

- ئایا خەتای پ.ک.ک کە ناوچە کوردییەکان لەچاو ناوچە تورکییەکان بەدوو وڵاتی جیاواز دەکەن؟

- ئایا خەتای پ.ک.ک گەشتیاری کوردی باشوور کە دەچنە تورکیا ئیهانە دەکرێن‌و سوار پاس دەکرێنەوەو رەوانەی هەرێمەکەتان دەکرێنەوە؟

- ئایا خەتای پ.ک.ک کورد بەبێ گوێدانە ئەوەی لەکوێیەوە هاتون، لەفڕۆکە خانەکانی ئەستەمبول جوێنباران بکرێن‌و مۆبایل‌و جانتاکانیان بپشکنن؟

- ئایا خەتای پ.ک.ک کە داعش نزیک بووەوە لە هەولێر تورکیا فریامان نەکەوتن؟

- ئایا و ئایا و ئایا...