٤٠ میلیۆن لە دانیشتوانی ئێران لە ژێرهێڵی هەژاریدا دەژین

نوێنەری شاری پیرانشار لە پەرلمانی ئێران ڕایگەیاند کە داتاکانی دەوڵەتی ئێران دەربارەی ڕێژەی هەژاری لە ئێران دوورن لەڕاستی و حکومەت ڕاستییەکان چەواشە دەکات.

ڕەسووڵ خزری نوێنەری شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی پەرلمان ئەوەی خستەڕوو ، کەدەبێت ڕاستییەکان قەبووڵ بکەین، ٤٠ میلیۆن لە هاووڵاتیانی ئێران لەژێرهێڵی هەژاریدا دەژین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو داتایانەی دەوڵەت ڕایدەگەیەنێت  دوورن لە راستی . ئەگەر پێشوووتر ١١میلیۆن کەس پێویستیان بەهاوکاری مادی بووە ،ئیستاکە ئەم رێژەیە بۆ ٤٠ میلێۆن کەس بەرزبووەتەوە کە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان تووشی گرفتی گەورە بوون.

 خزری ئەم باروودەخەی ئیستای خستە ئەستۆی بێ پلانی و ناکارامەیی دەوڵەتی ئیستا و دەوڵەتانی پێشوو و وتی ئەم باروودۆخە سەختە ئیستا بەرۆکی هاووڵاتیانی گرتووەتەوە.

هاوکات عەلی کورد یەکێکی تر لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی پەرلمانی ڕژیمی ئێران چەند ڕۆژ پێش ئیستا ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە یەک میلێۆن کەس بە ڕێژەی پەراوێزنشینەکانی ئێران زیادبووە کە هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی کرێ خانوو و ناکارامەیی کاربەدەستانی دەوڵەتە.

ناوەندەکای ڕژیمی ئێران هیچکات داتایەکی ڕاست لەمەڕهێڵی هەژاری لەئێران بڵاوناکەنەوە و کاربەدەستانی ئێران باس لەوەدەکەن کە ڕێژەی هاووڵاتانی ژێرهێڵی هەژاری لەنێوان ١٠ بۆ ١٢میلیۆن کەسە. بەڵام حسێن ڕاغفەر لێکۆڵەری ئابووری کۆمەڵایەتی دەڵێت تەنیا ١٢ میلیۆن کەس لەژێر هێڵی برسیەتیدان و ٣٠ میلیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاری تەواودان .

جێگری وەزیری کار و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکی سەیردا ساڵی پار هێڵی هەژاری ٧٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی دانابوو لەکاتێکدا خانەوادەیەکی ٣کەسی بۆ دابین کردنی ژیان خۆیان پێویستیان بە ٣میلیۆن و٧٥٠ هەزار تمەن هەیە.

ک-ش