٥١٩ حاڵەتی تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق ڕاگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ٥١٩ حاڵەتی توشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەمەش ئاماری گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسەکە لە عێڕاق گەیشتە ٧٣٨٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە ڕاگەیندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە کە تاقیگەکانیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ١٣٤٦٣ پشکنین بۆ هاوڵاتیان و گومانلێکراوان ئەنجامدراوە، بەو پێیەش تاکو ئێستا لە سەرەتای هەبوونی ڤایرۆسەکە تاکو ئێستا ٢٥١٧١٤ پشکنین لە تاقیگەکان  ئەنجام دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە لە کۆی گشتی ئەو پشکنینانە دەرکەوتووە ٥١٩ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن. وەزارەتی تەندروستی هەروەها ئاماری گیانلەدەسدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمار کراوە، بەو پێیەش ژمارەی گیان لەدەسدان گەیشتە ٢٣٥ کەس.

لەبارەی ئەرکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکان بن و هاوکاربن لە تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە.

ف.ق