پادێ لەبارەی کۆمەڵکوژی ئێزدیان کۆنفڕانسێک ئەنجام دەدات

پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ) بۆ ئەوەی ئاماژە بە فەرمانی ٧٣ی بدات، ٤ی ئاب کۆنفڕانسێک بە دروشمی 'ئێزدیەکان بەدوای داهاتووی خۆیاندا دەگەڕێن' ئەنجام دەدات.

پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ) بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە دروشمی 'ئێزدیەکان بەدوای داهاتووی خۆیاندا دەگەڕێن' ئەنجام دەدات.

کۆمیتەی ئامادەکارئ کۆنفڕانسەکەی پادێ زانیاری لەبارەی کۆنفڕانسەکە بڵاوکردەوە و وتی،"٦ ساڵ بەسەر فەرمانی ٣ی ئاب تێدەپەڕێت کە لە سەدەی ٢١دا لەبەرچاوێ هەموو جیهان لەبەرانبەر کۆمەڵگای ئێزدی ئەنجامدرا. لەبەرانبەر ئەم کۆمەڵکوژیە و فەرمانەکە هەموو جیهان بێدەنگ بوو. لەگەڵ ئەوەی ٦ ساڵ تێدەپەڕێت بەڵام بیدەنگیەکە بەردەوامە. مافی ئێزدیان و قوربانیانی فەرمانەکە نەدراوە.

لەسەر ئەم بناغەیە پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان کۆنفڕانسێکی فراوانی بە بەشداری ٣٠٠ میوان لە دەرەوە و ناوخۆ ئەنجامدەدرێت.

میوانەکان لە گەلی شەنگال، بەرپرسانی شەنگال، بەرپرسانی ئێزدیان لە وڵاتانی ئەوروپا و عێراق، بەرپرسانی هێزی سەربازی لە شەنگال و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال پێک دێت.

لە کۆنفڕانسەکەدا مافی ئێزدیان بە فراوانی لە عێراق و هۆکاری فەرمانەکە و داهاتووی کۆمەڵگای ئێزدی گۆتوبێژ دەکرێت.

کۆنفڕانسەکە بە دروشمی ئێزدیەکان بەدوای داهاتووی خۆیان دەگەڕێن لە ٤ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە هۆڵی ئازادی لە ناوەندی شەنگال ئەنجامدەدرێت."

ف.ق