پاشای ئوردن: بە هەزاران چەتە لە سوریاوە چوونەتە لیبیا

شا عەبدوڵلای دووەم پاشای ئوردن ڕایگەیاند، بە هەزاران چەتە لە ئیدلبەوە چوونەتە لیبیا. ئەگەری هەیە لە سوریا و عێراق داعش سەرهەڵبداتەوە.

شا عەبدوڵلای دووەم پاشای ئوردن لەم ڕۆژانەدا سەردانی، بروکسێل، ستراسبورگ و پاریس دەکات. ئامانجی سەردانەکەی ئاماژەدانە بە شەڕی دژی داعش، قەیرانی نێوان ئێران و ئەمریکا و قەیرانی لیبیا.

شا عەبدوڵلای دووەم پاشای ئوردن بۆ کەناڵی فڕانس ٢٤ قسەی کرد و رایگەیاند، مەترسیەکە ئەوەیە داعش نە تەنیا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو لە ڕۆژئاوای عێراقیش چالاک دەبێتەوە.

شا عەبدوڵلای دووەم وتیشی، ئەوە کێشەیەکی گەورەیە بۆ بەغدا. بۆیە پێویستە وەک هەرێمەکە، ئەوروپا و هەموو جیهان هاوکاری عێراقیەکان بکەین."

پاشای ئوردون، لەبارەی کێشەی لیبیاش وتی، "لە سوریا زۆر چەتە کوژران. بە هەزاران شەڕڤانی بیانی لە سنوری باکووری ئیدلبەوە چوونەتە لیبیا."

ف.ق