پۆلیسی تاران: ئێمە تەقەمان لە خۆپیشاندەران نەکردووە

لە ئێران خۆپیشاندانی دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکرانی بەردەوامە و پۆلیسی تارانیش دەڵێت، ئەوان تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە.

لەبارەی چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی ئەم هەفتەیەی تاران لە میدیای کۆمەڵایەتیدا دیمەنی خۆپیشاندان و تەقە بلاوکرایەوە و ڕاگەیەنرا ژمارەیەک کەس بریندارکراون. سەرچاوە سەربەخۆکان پشتراستیناکەنەوە  دیمەنەکان ڕاستبن. پۆلیسی تارانیش دەڵێت، تەقەیان لە خەڵک نەکردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیس حسێن ڕەحیمی وتی، "لە کاتی چالاکیەکاندا فەرمانیان بە هێزەکانیان کردووە بە هیچ شێوەیەک چەک بەکارنەهێنن."

چالاکیەکانی شەرمەزاکردن دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە ٨ی مانگدا دەستپێکران کە ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا. سوپای ئێران دانیبەوەدانا کە بە هەڵە فڕۆکەکەی خستووەتە خوارەوە.

بە پێی سەرچاوە ئۆپۆزسیۆنەکان چالاکیەکان لە ١٧ شار بڵاوبوونەتەوە. تاران، ئەسفەهان، ئەهواز، شیراز، تەبرێز، زەنجان، ئەراک و شارەکانی کرمانشان، سنە، ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەو شارانەن کە خۆپیشاندان تێیایاندا بلاوبوونەتەوە.

ف.ق