پێشمەرگەیەکی یەكێتی لە زیندانی پارتی گیانی لە دەستدا

پێشمەرگەێکی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان لە ژیر ئەشکەنجە لە زیندانی پارتی گیانی لە دەستدا.

مەڵپەری میلەت پریس نزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەواڵێکی ئەمرۆیدا ئاماژە بە گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکات لە زیندانی پارتی دێموکراتی کوردستان.

 كەسوكاری ئەو پێشمەرگەیە بە بەو مڵپەرەیان  ڕاگەیاندووە لە رۆژی دوو شەممەوە كاتژمێر 11ی شەو "مەجید برایم هەرووتی" كە پیشەی پێشمەرگەیە لە هێزەكانی 70ی یەكێتیی لە گوندی "سیساوەی"ی لە شارۆچكەی هەریر لەلایەن دژە تیرۆری پارتییەوە رفێندراوە.

بەپێ ئەو زانیاریەی کە كەسو كاری ئەو پێشمەرگەیە بەمەڵپەرەکەی یەکێتان داوە ئاماژەیان بەوەشكرد، كەمێك پێش ئێستا لەڕێگەی ژمارەیەكەوە پەیوەندیمان پێوەكراوە و ئاگاداركراونتەوە كە كورەكەیان گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی لە پزیشكی دادیە لە هەولێر .

بەوتەی كەسوكارەكەی ئەو پێشمەرگەیە لەلایەن هێزێكی دژە تیرۆری پارتییەوە رفێندراوە و شوێنەكەشی نادیار بووە و هۆكارەكەشیان نەزانیوە.

رفاندن و گیانلەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا كارگێڕی كۆمیتەی 16ی دینارتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەلایەن پارتییەوە ڕفێندرا و تاوەكو ئێستا چارەنوسی نادیارە.

هاوکاتی گیان لەدەستدانی ئەوە پێشمەرگەیە یەکێتی لە زیندانی پارتی،  ماوەی شەش مانگە ئاسایشی پارتی دێموکراتی کوردستان  ئیدرس سەلیم پێشمەرگەی دێرن و ئەندامی تەڤگەری ئازادی دەستگیر کردوە بەبێ دادگای و هیچ هۆکارێک لە زیندان کراوە.