پێنج سەرچەتەی داعش بەدیلگیران

قەسەدە و سوپای عێراق، وردەکاری ئەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشیان ئاشکرا کرد کە ٥ سەرچەر چەتەی داعش-ی تێدا بە دیل گیرابوو. وتەبێژی هێزەهاوپەیمانانەکان وتی، ئەوە گورزێکی سەختە کە لەداعش دراوە.

ئەنجومەنی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی-قەسەدە و سوپای عێراق وردەکاری ئەو چالاکییە هاوبەشەیان ڕاگەیاند کە ٥ سەر چەتەی داواکراوی داعش-یان تێدا بە دیل گردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێڕاق ، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە خاکی سوریا پێنج سەرچەتەی داعش بەدیلگیراون  و ناوەکانییانی ئاشکرا کردووە، ناوی ئەو چەتانە ،" ئیماعیل ئەلوان سەلمان ئەل ئیتحاوی( ئەبو زەید عەراقی) ، سەدام عومەر یەحیا( ئەبو ڕوقەیە ئەنساری)، موحەمەد حوسەین (ئەبو سەیف شەتیتی)، ئیسلام عەبدولقادر(ئەبو عەبدوڵا حەقی عێراقی)، عومەر شەهاب  حەمەد کەربولی( ئەبو حەفسە) ڕاگەێندراوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق کوژرانی ٤٠ چەتەی داعش و بەدیلگرتنی پێنج سەرچەتەی ڕاگەیاند.


لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی ئاسایشی عێراقدا هاتووە: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک لەناو خاکی سوریادا، لەسەر سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا پێنج سەرچەی داعش بەدیلگیران، کە ڕۆڵی زۆر سەرەکیان هەبوو لە ئاڵۆزییەکان و داگیرکردنی موسڵ و ئەنباردا.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە: پاش بەدیلگرتنی ئەو چەتانە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا، لەو لێکۆڵینەوانەدا زانیاریی گرنگ کەوتە دەستی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە و پاش کارێکی جدیی هەواڵگری، هێرشێکی ئاسمانی ڕێکخرا بۆ سەر بنکەکانی داعش.


ناوەندی ئاسایشی عێراق باسی لەوەش کردوە: هێزە ئاسمانییەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێڕشەدا ٤٠ چەتەی داعش کوژران.