پەرلەمانتارانی لایەنگری سەدر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا

لە عێراق ڕاپەرینی گەل بەردەوامە. پەرلەمانتارانی لایەنگری موقتەدا سەدر لە پەرلەمان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

چالاکی و خۆپیشاندانەکان لە دژی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی کە لە شارەکانی شیعەنشینی وەک نەجەف، کەربەلا، بەسرا، موسەننا. زیقار و میسان بڵاوبووەنەتەوە، لە ڕۆژی هەینی لە  بەغدای پایتەخت بەردەوامە.

لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکان بەردەوامە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری "ڕیفۆرم" دەستیان بە چالاکی کرد. پەرلەمانتاران پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و ڕایانگەیاند، چالاکی دانیشتنیان بەردەووام دەبێت تا وڵامی داواکاری خۆپیشاندەران دەدرێتەوە.

سەدر جگە لەوەی دژایەتی ئەمریکا دەکات، هەڵوێستی توندیش دژی ئیران پیشان دەدات. دوێنێ لە خۆپیشاندانەکاندا باڵەخانەی حزبە سیاسیەکان، بزوتنەوە و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران سوتێنران.

ف.ق