ڕێگا نادرێت گەشتیارانی ئێران بێنە خاکی عێراقەوە

بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێدانی ڤیزای بە گەشتیارانی ئێرانیی ڕاگرت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: لە ڕۆژی دەرکردنی ئەم نووسراوەوە، دەبێت کار بە بەخشینی ڤیزای عێراق بە گەشتیارانی ئێران ڕابگیرێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو هاوڵاتی لە ئێران گیانیان لەدەستدا.

ز.ش