کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق: ڕێژەی بەشداری دەنگدان لە %۷٨ بووە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق: ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی عێراق لە سەدا ٧٨.٧٤ بووە و لایەنە بەشدارەکان گلەیی لە خراپ‌ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دەکەن.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردن دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پارلەمانی ئێراق لەسەدا ٧٨.٧٤ بووە.

کۆمسیۆن بانگەشەی کردووە، لە سەرتاسەری عێراق ۱۳ سكاڵا و لە هەرێمی کوردستانش ۲ سکاڵا لەسەر پێشێلکاریەکان لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پارلەمانی ئێراق  تۆماركراون.

بەڵام، لیست و قەوارە و کاندیدە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، گلەیی لە خراب بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن و لە وەشدا هاوتەریب لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵژاردنی عێراق بە کەمتەرغەم و بەرپرسیار دەزانن.

ڕۆژی پێنجشەممە، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێووەچوو و تێیدا، زیاتر لە ٩٤٣ هەزار دەنگدەری تایبەت مافی بەشداریان هەبوو و لەو ژمارەیەش ٢٤٠ هەزاریان لەنگدەریە هەرێمی کوردستان بوون.
بۆ دەنگدانی تایبەت، لە ئێراق و کوردستان، ٤٩٤ بنكە كرابوونەوە، كە ٩٩ بنكەیان لە هەرێمی کوردستان بوون.

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەش، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پارلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و زیاتر لە ۲٤ هەزار دەنگدە مافی بەشداریان هەیە.

 هـ.هـ