کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق گەیشتە ٦٣٠ کەس

کەرتی تەندروستی شاری نەجەف ٢٢ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد و ڕایگەیاند، زۆربەیان ئەندامی یەک خێزانن.

شاری نەجەف ئەمڕۆ ٢٢ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و کەرتی تەندروستی شاری نەجەف داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

عێراق بە گشتی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ١٠٥ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندووە و ئەمەش وایکردوە ئاماری تووشبووان ڕوو لە زیادبوون بکات و بگاتە ٦٣٠ حاڵەت.

لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆی بەردەوامە بەڵام تاکو ئێستا نەیانتوانیوە بەر لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بگرن، بۆ ئەم مەبەستەش هاوڵاتیانیان تۆمەتبار کردووە کە حکومەت قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە بەڵام هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش زیادی کردووە و گەیشتە ٤٦ کەس.

ف.ق