گەردەلولی جزیرێ: شەڕڤانان کەمێکیان ماوە بگەنە رووبارى فورات

هەڵمەتى گەردەولولی جزیرێ کە بۆ رزگارکردنى ناوچەکانى دێرەزۆر دەستیپێکرد، لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغێکى گرنگ.

هەڵمەتى گەردەولولی جزیرێ کە بۆ رزگارکردنى ناوچەکانى دێرەزۆر دەستیپێکرد، لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغێکى گرنگ.

قۆناغی کۆتایى هەڵمەتى گەردەولولی جزیرێ ماوەى ١٠ رۆژە بەردەوامە. شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) بەردەوامن لە پێشڕەویکردن.

شەڕڤانان لە ناوچەکەدا مین چێندراوەکانیان پووچەڵکردووەتەوە و ٢ کیلۆمەتریان ماوە بگەنە گوندی باغوز لەسەر لێوارى رووبارى فورات لە سنوورى قەزاى بوکەمال.

لە دوایین قۆناغی هەڵمەتى گەردەولولی جزیرێ-دا شەڕڤانانى قەسەدە لەسەر سنوورى سوریا – عێراق ٢١ کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە.

ر.م