گەریلاکان لە شەمزینان ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشیان تەقاندەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانیان لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازیان تەقاندۆتەوە.

هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران چەند زانیاریەکی بڵاو کردەوە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە ٢ ئاب کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازیی هێزی داگیرکەرانیان کردە ئامانج کە لە قەرەقۆلی بێزەلی ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگەوە بەرە گوندی بەزەنۆوە دەچوو. لەو چالاکیەدا کە بەهێزترین شێوە لە ئۆتۆمبیلە سەربازیەکە درا، ژمارەی سەربازە سزا دراوەکان و بریندارەکانیان نەزانرا.

لە گەڤەر ئۆپراسیۆنی سەربازی

٢ی ئاب سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەڤەری ئەسەندەرەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکاری کرد. هەر زانیاریەکی تر لە بارەی ئەو ئۆپڕاسیۆنەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە، گەیشتنە بەر دەستمان بۆ رای گشتی ئاشکرای دەکەین.

هێرشی داگیرکاری لە ئاڤاشین

٣ی ئاب لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیان سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گوندی درێ و گەلی باسیای سەر بە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و دەڤەری حەسەنانیان بە تۆپ و هاوەن توپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا دارستانەکانی ناوچەکە ئاگریان گرتووە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە."

ز.ش