گەریلا لە ئاسمانەوە سوپای تورکیایان کردە ئامانج

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لە ناوچەی خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تکنیکێکی نوێ لە ئاسمانەوە سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراو و سەربازێکی تریش برینداربووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

'لەهێنە ئۆپەراسیۆن و شەڕ'

لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید باگر و شەهید رۆنیا دا لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا چالاکییەکانى هێزەکانى گەریلا بەردەوامن. رۆژی ٧ی ئەیلوول/١٦ی خەرمانان لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا هێزەکانمان لە گردی جۆمبەتەی ناوچەی خواکورک-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا کە لە ئاسمانەوە ئەنجامدرا سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک کوژرا وسەربازێکی تریش برینداربوون.

ڕۆژی ٦ی ئەیلول/١٥ی خەرمانان سوپای داگیرکەری تورک لە دەورووبەری گوندی شەلێ-ی سەربەناوچەی هێنەی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد. لە نێوان گەریلاکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکیادا شەڕهاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا هاوڕێ وڵات کە لەدژی دوژمن هەتا دوا فیشەک شەڕی کرد و بەقارەمانی شەهید بوو. ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری یەکینە شاراوەکانی دوژمن هێشتا بەردەوامە.

ناسنامەی ئەگەریلا شەهیدەمان بەم شێوەیە:

نازناو: ولات ئامەد

ناو و پاشناو: ئازاد باشال

ناوی دایک-باوک: گولپەری – سلێمان

شوێن و ڕێکەوتی شەهیدبوون: ئامەد ٦ی ئەیلوول/١٥ی خەرمانانی ٢٠١٩

شەهید ولات- ئازاد باشال

هاوڕێ وڵات ئامەد لە شاری ئامەد لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. هەرلەسەرەتای گەنجییەوە بەشداری ناوخەبات بووە. هاوڕێ وڵات کە بەردەوام لەدژی فاشیزم تێکۆشانی دەکرد لە ساڵی ٢٠١٥ بەفەرمی هاتە ناو ریزی گەریلاوە. لە کاتی گەریلایەتیدا هەموو ئەرکەکانی بە ئەوپەڕی شۆڕشگێڕییەوە تێدەپەڕاند. هاوڕی وڵات شەڕڤانێکی گەنج بوو کە هاتا کاتی شەهیدبوونیشی یەک چرکە وازی لە تێکۆشان نەهێنا و بەردەوام خەباتی دەکرد.

وەک هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئاواتەکانی شەهید وڵات ئامەد و هەموو شەهیدانی کوردستان بەدی بهێنین."

ک-ش