یەپەسە – ژن لەدژی بارەگای فڕۆکەی ژێتی سەربازی لە ئیزمیر چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ئەسمەری یەپەسە – ژن ڕایگەیاند، لەناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەدژی بارەگای فڕۆکەی ژێتی سەربازی، لەدژی گۆڕەپانی هانگار و لەدژی گۆڕەپانی تەلەفڕیک لە ناوچەی بالچۆڤا چالاکیان ئەنجامدا.

تیمەکانی وڵامدانەوە ڕایگەیاند، ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٦:٠٠ لەدژی گۆڕەپانی تەلەفریکی ناوچەی بالچۆڤای ئیزمیر چالاکی ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکە باسی ئەوە دەکرێت، وێستگەی کارەبای تەلەفریکەکە و سیستمی بڵاوکردنەوەی کارەبای تەلەفریکەکە تەقینراوەتەوە.

لەبارەی چالاکی مەنەمەنیش ئەم زانیاریانە بڵاوکراوەتەوە:

"٣٠ی تەموزی ٢٠٢٠ لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەدژی هەرێمی ژێتی سەربازی چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە بارەگای سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەواوی سووتاوە. لەو شوێنەی کە وەک هەرێمێکی داخراو پیشاندەدرا و راگەیەندنیش نەیدەتوانی بچێتە ناوچەکە و بگاتە زانیاریەکان، لەگەڵ هەموو دەستوەردانی فاشیستەکان ڕووخێنراوە.

تیمەکانی وڵامدانەوە ڕایگەیاند ئەوان جالاکیەکەیان بۆ یادکردنەوەی گەریلا ئەسمەر زەردەشت ئەنجامداوە کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشی ئەسمانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوون.

ف.ق