یەکەکانى تۆڵە لە ٣ شاردا چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى تۆڵە لە ٣ شاردا چالاکییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، تاوەکو رێبەری گەلی کرد ئازاد نەبێت هەرگیز چالاکییەکانیان راناگرن.

یەکەکانى تۆڵەی شەهید سەما کۆچەر و تۆڵەی شەهیدانی عەفرین لەبارەى چالاکییەکانیانەوە راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوو، لە دژی هێرشەکنى فاشیزم بۆ سەر گەل، بە چالاکییەکانیان وەڵام دەدەنەوە و بازنەی ئاگری دەوری رێبەرەکەیان گەورەتر دەکەن.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "تاوەکو ژیانێکى ئازاد بۆ رێبەرمان و گەلەکەمان دەستبەر نەکەین، ئێمە هەرگیز لە چالاکییەکانمان راناوەستین".

بەپێی راگەیاندراوەکە ئەم چالاکییانە ئەنجامدراون:

"رۆژی ٥ی نیسان لە گەڕەکی خاچۆرت لە رێیا ئارموش لە وان لە دژی پۆلیسە داگیرکەرەکان، کە رێگری لە هاتوچۆی گەنجان دەکەن و پشکنینان بۆ دەکەن و بە شێوەى خراپ مامەڵەیان لەگەڵ گەلەکەماندا دەکرد، بۆیە یەکەی خۆپاراستنمان بەرەنگاری پۆلیسەکان بوونەوە و ناچاریان کردن لە گەڕەکەکە بکشێنەوە.

هەر لە رۆژی ٥ی نیسان لە مەلیک ئەحمەد لە ناوچەی سووری ئامەد تێکۆشانمان لە دژی فرۆشیارانى ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامیی هەیە. لەو چوارچێوەیەشدا ماڵێک کە کاری فرۆشتنی ماددەیى هۆشبەری دەکرد، بە بۆمب و فیشەکە شێتە چالاکیی لە دژی ئەنجامدرا.

هەروەها ٤ی نیسان لە پارکی کادیکۆی ئیستانبول ٤ ئۆتۆمبێلی لوکسی ئاکەپەیەکان سوتێنران".

ژ.ت