لە ئێران ٨ شاخەوان لە سەرمادا ڕەقبوونەوە

لە چیای ئەلبورزی باکوری تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی دۆخی خراپی کەشوهەواوە، ٨ چیاگەر لە سەرمادا ڕەق بوونەوە و گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان، رۆژی هەینی بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و خراپی دۆخی کەشوهەواوە، ژمارەیەک شاخەوان لە چیای ئەلبورزی باکوری تارانی پایتەختی ئێران گیریان خوارد. میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد کە لە ئەنجامدا ٨ شاخەوان گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت، بۆ دۆزینەوەی ٤ شاخەوانی دیکە کە بێسەروشوێنن، دەست بە گەڕان کراوە.

ف.ق