بانکی ناوەندی عێراق نرخی ١٠٠ دۆلاری بۆ ١٤٧ هەزار دینار بەرزکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق نرخی یەک دۆلاری بۆ ١٤٧٠ دینار بەرزکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق نرخی یەک دۆلاری بە ١٤٧٠ دیناری عێراقیی جێگیرکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە نرخی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی ١٤٥٠ دینار دەبێت و بەهای فرۆشتنی دۆلارێک بە هاوڵاتیان ١٤٧٠ دینار دەبێت، واتا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.

ف.ق