داعش لە نزیک خانەقین هێرسی ئەنجامدا: کەسێک کوژرا

چەتەکانی داعش لە خانەقین هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەرەتەپە. لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا. لە بەغداش ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە شارۆچکەی قەرەتەپەی سەر بە خانەقین لە پاڕێزگای دیالە چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ماسیگرەکان.

راگەیەندرا کە هێرشەکە بۆ سەر روباری حەمرین ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە، کەسێکیش برینداربووە.

لە بەغدا ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران

هاوکات لە بەغدای پایتەختی عێراقیش ئۆپراسیۆنێک لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجامدرا.

دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ٣ چەتەی داعش دەستگیرکراون.

هـ . ب