دەوڵەتی تورک دەستی بە لەشکرکێشی و هێزەکانی دیمەشق دەستیان بە بۆردمان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوری ئیدلب دەستی بە لەشکرکێشی کرد. هێزەکانی دیمەشقیش ٨ شاروچکە و گوندی ئیدلبیان بۆردومان کرد.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای تورک لە ئەسکەندەرونەوە لەشکرکێشی بۆ سەر سنوری کەفەر لوسینی باکوری ئیدلب دەستپێکرد و ٢٠ ئۆتۆمبێڵی سەربازی چوونەتە ناوچەکە. لۆجیستیکیان بۆ خاڵە پشکنینەکان گواستوەتەوە.

لە ئاگربەستی مانگی ئازار و تا ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٨ هەزار و ٤٦٥ ئۆتۆمبێڵی بۆ سوریا گواستوەتەوە.

هێزەکانی دیمەشق لە هەمانکاتدا ناوچەکانی سیفۆهین، فتیرا، فلێفیل، بینین و دارایان لە باشوری ئیدلب و دەوروبەری مەجدلییەیان بۆردومان کرد.

راگەیەنرا، لە نیوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزەکانی حکومەتی دیمەشقدا لە سەحیل ئەلخابە شەڕێکی قوڕس روویداوە.

ف.ق