دەوڵەتی تورک لە جندرێس ٢ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی ئیسکای جندرێسی عەفرین ٢ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

لە عەفرین ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە خاڵی پشکنینی تڕندێ ٢ کەسی مەدەنیان ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان ناوی هەردوو هاوڵاتیەکە بەم شێوەیەیە: جوان حیکمەت سدیق و عەبدۆ ئەحمەد عەلیکۆ.

چەتەکان دوێنێ لە هەمان گوند ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاندبوو.

ف.ق