هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

شەوی ڕابردوو، لەسەر داوای کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاردرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دواخرا.

لە کۆبوونەوەی هەر سی سەرۆکایەتییەکەی عێراق و کۆمیسێۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاردرا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، کە پێشتر وا بڕیاربوو لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا ئەنجام بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، هیچ وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری نەکراوە و تەنها پرسەکە ماوەتەوە بۆ دوای مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو.

بەپی ئەو زانیارییانەی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە، کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، کۆمیسۆن ناتوانێت لە مانگی حوزەیران هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

ف.ق