هەپەگە: لە ئاسمانەوە لەدژی بارەگای سەربازی گرێ چالاکی ئەنجامدرا

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'دا لە ئاسمانەوە لە بارەگای سەربازی گرێیانداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' دا لە ٨ی نیساندا بە ئامێری ئاسمانی لە بارەگای سەربازی گرێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیانداوە. بە ئامێرە ئاسمانیەکە داگیرکەران کراونەتە ئامانج.

هێرشی داگیرکەران

دەوڵەتی داگیرکەر لە بەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە.

٨ی نیسان کاتکمێر ١٤:٠٠ دەوروبەری گوندی بێبابێی هەرێمی گارە بۆردومانکراوە. زیان بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتووە.

٨ی نیسان کاتژمێر ١٥:١٥ گۆڕەپانی کارکەری زاپ بۆردومانکراوە.

٩ی نیسان گردی ئورتیێ مەتینا بۆردومانکراوە.

لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق