خانەوادەی زیندانیان بۆ چوونە ئیمرالی داواکارییان پێشکەشکرد

خانەوادەی زیندانیان بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان و گیراوانی دیکەی ئیمرالی بکەوێت، جاریكی دیکە سەردانی داواكاری گشتییان لە بورسا کرد.

ئەمڕۆ برای ڕێبەر ئاپۆ، محەمەد ئۆجالان، ڕاسپێرراوی ڕێبەر ئاپۆ، مەزڵووم دینج ‌و كەسوكاری گیراوانی دیکە لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی، عومەر خەیری‌ كۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاكتاش، لە ڕێگەی پارێزەركانیانەوە، سەردانی داواكاریی گشتییان كرد.

هاوکات خانەوادەکان هەمان داواکارییان پێشکەشی بەڕێوبەرایەتی فەرمانگەی جێبەجێیکردنی سزای، زیندانیانی ئەمنیی باڵا لە ئیمرالی کرد.