خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای ئاشکراکردنی بکوژانی چالاکوانان دەکەن

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران دروشمەکانی ساڵانی رابردوویان دووپاتدەکەنەوە کە کۆتایی هێنانە بە نادادپەروەری و گەندەڵی لە دام و دەزگاکانی حکومەت و هەروەها داوای ئاشکراکردنی بکوژانی چالاکوانان دەکەن.

ە ئێستادا خۆپیشاندان لە سێ شوێنی بەغدا دەستیپێکردووە کە ئەوانیش گۆڕەپانەکانی فیردەوس و نسور و تەحریرن و ژمارەی خۆپیشاندەران لەزیادبووندایە و لەلایەن رێکخەرانیەوە کۆدەکرێنەوە.

کەسوکاری ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی رابردوودا کوژراون بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا دەرکەوتوون و داوای دادپەروەری بۆ کەیسەکانیان دەکەن، داواش دەکەن ناوی ئەو لایەنە و کەسانە ئاشکرا بکرێت کە دەستیان هەبووە لە کوشتن و تیرۆرکردنی چالاکوانان و خۆپیشاندران.

ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیاندا رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 داوایان لە هاووڵاتیان کرد برژێنە سەر شەقامەکان، چونکە حکومەت کەمتەرخەمی دەکات لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

ک-ش